بۆرێل: بڵاوەپێکردنی هێز لەسەر سنوورەکانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئەگەرێکی کراوەیە

جۆزێب بۆرێل
جۆزێب بۆرێل

K24 - هەولێر:

جۆسێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ لەسەر سیاسەتێکی یەکگرتوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیران پەنابەران رێکدەکەون و دەیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاند، هەندێک وڵات بە کردنەوەی رێگە بۆ پەنابەران، دەیانەوێت کێشە بۆ یەکێتی ئەوروپا دروستبکەن.

بۆرێل هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێمە دەزانین هەندێ وڵات فشار لەپەنابەران دەکەن بۆ دروستکردنی قەیران بۆ ئێمە، کە لەم روانگەیەوە بڵاوەپێکردنی هێزی زیادە لەسەر سنوورەکان ئەگەرێکی کراوەیە.

گوتیشی: " پێموایە ئێمە ئەمڕۆ لەسەر سیاسەتی هاوبەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران پەنابەران رێکدەکەوین".

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پەنابەران ئێمە پێویستە رەگی کێشەکە دەستنیشانبکەین، بەڵام ناتوانین تەنها قەیرانی پەنابەران بکەین بە سەنتەری گفتوگۆکانمان، چونکە لەگەڵ ئەو قەیرانەدا ژمارەیەک قەیرانی دیکەشمان هەیە.