یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و ئەبوزەبی دەستپێدەکات
K24 - هەولێر:
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرێبەستیان بۆ کڕینی 12 فڕۆکەی نوێ لە جۆری "ماسک و دریم لاینەر" كردووه، کە کاریگەرییان لەسەر بەرەوپێشبردنی هێڵی فڕۆکەوانی عێراق دەبێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عیماد ئەسەدی، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی عێراقی بە کوردستان24ـی راگەیاند، گرێبەستیان بۆ کڕینی 12 فڕۆکەی نوێ لە جۆری "ماسک و دریم لاینەر" كردووه، کە کاریگەرییان لەسەر بەرەوپێشبردنی هێڵی فڕۆکەوانی عێراق دەبێت.
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی عێراقی هه‌روه‌ها رایگەیاند، هێشتا هێڵی فڕۆکەوانی عێراق بەهۆی نەبوونی هەڵسەنگاندنەوە، لەژێر ژمارەیه‌ک مەرجی نێودەوڵەتیدایە و بە تەواوی ئازاد نییە.
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی عێراقی گوتیشی، حکومەتی عێراق کاردەکات کە هەڵسەنگاندنەکانی بەپێ یاسای نێودەوڵەتییەکان بێت، بێگومان دوای هەڵسەنگاندنەکانیش هێڵی فڕۆکەوانی دەتوانێت بە هەموو ئاراستەکان گەشت ئەنجام بدات.
ئه‌سه‌دی له له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هەندێك مەرج بەسەر دەستەی فڕۆکەوانی عێراقیدا سەپێندراون بەهۆی نەبوونی وردبینی و هەڵسەنگاندنەوە، بەڵام "کار لەسەر ئەوە دەکەین بە هێنانی ژمارەیەک شارەزای نێودەوڵەتی، هەڵسەنگاندنەکان بەشێوەیەکی دروست بکەین و لەژێر باری ئەو مەرجانە دەربچین."
ئه‌سه‌دی سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه ئه‌منییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره و جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان تواناكانی گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێوه‌ر و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی "یەكەمین گەشتی هێڵی ئاسمانی "ویز ئێر"ـی هەنگاری" لە نێوان هەولێر - ئەبوزەبی پێشوازی لێ كرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ئه‌حمه‌د هوشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوو تیمه‌كانی ویز ئێر سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی و چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقیان كرد سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كان، به‌ڵام له ئه‌نجامدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر-ـیان هه‌ڵبژارد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌بوزه‌بی. روونیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هیوایشی خواست له ئایینده‌دا بتوانن هێڵی زیاتری فڕۆكه‌وانی بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان رابكێشن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له ئێستادا 20 هێڵی فڕۆكه‌وانی راسته‌وخۆ گه‌شت له هێڵی فڕۆكه‌وانی هه‌ولێر گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.