وەزارەتی بەرگری تورکیا: 15 ئامانجمان لە باکووری سووریا بۆردومانکرد
K24 – هەولێر:
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، 15 ئامانجمان لە باکووری سووریا بۆردومانکرد کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە)ی لێیە.
ئەمڕۆ هەینی(6ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەمیانی راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا، لە هێرشێکدا حەشارگە و کۆگاکانی چەکدارانمان لە باکووری سووریا بە ئامانج گرتووە.
هاوکات راشیگەیاند، 15 ئامانجمان لە باکووری سووریا کە چەکدارانی هەسەدەی لێیە بۆردومانکرد.
رۆژی پێنجشەممە (6ـی تشرینی یەکەمی 2023) پات رایده‌ر، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ به‌رگریكردن له خۆمان بووه، هەروەها هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه توركیا نیازی هێرشی هه‌بووبێت.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، هاوکات راشیگەیاند، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی تورکیا له‌سه‌ر هێزه‌كانمان مه‌ترسی بووه. لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، له بۆردومانه‌كانی توركیا له سووریا نیگه‌رانین.
رۆژی پێنجشەممە (6ـی تشرینی یەکەمی 2023) دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی "رۆیته‌رز"ـیان راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی جۆری "ئێف16" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریادا خستووه‌ته خواره‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه و په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه نییه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن زانیاری زیاتری نه‌دركاندووه، كه ئاخۆ فڕۆكه‌كه بێفڕۆكه‌وانه‌كه سه‌ر به چ لایه‌نێكه.
هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، توركیا به زیاتر له 15 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای به‌زاندووه و ژماره‌یه‌ك بنكه و ژێرخان و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و وێستگه‌كانی نه‌وت و سووته‌مه‌نی به‌ئامانج گرتووه و له ئه‌نجامدا گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان هاووڵاتین.