لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی ئابووری له وڵات ده‌دات
K24 – هەولێر:
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پشتبه‌ستنی عێراق به دۆلار هۆشداری توند به حكومه‌ت ده‌دات و به كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئەمڕۆ شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بەوەدا، پشتبه‌ستن و به‌كارهێنانی دۆلار بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان مه‌ترسیداره و ئابووری وڵات داده‌ڕووخێنێت و له هه‌موو مه‌ترسیدارتریش ئه‌وه‌یه بۆ دانانی بودجه پشت به نه‌وت به‌ستراوه.
هاوکات ده‌شڵێت، پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ كۆتایی به مامه‌ڵه‌ی تاكلایه‌نه به دۆلار بهێنێت و هه‌وڵی فره‌چه‌شنكردنی دراوه‌كانی دیكه بدات له‌پێناو سه‌قامگیری ئابووری و كۆتاییهێنان به‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی له به‌های دۆلاردا رووده‌دات.
رۆژی هەینی (6ـی تشرینی یەکەمی 2023) پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، لە چەند کاتژمێرێکدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە، هاوکات پێشبینی دەکرێت نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراق بەرزبێتەوە بۆ 170 هەزار دینار.
هاوکات راشیگەیاند، خاوەنی کۆمپانیاکانی دراو لە بەغدا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان دیکە لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامبدەن.
رۆژی پێنجشەممە (5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مازن سه‌باح ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی له بانكی ناوه‌ندی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دابوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، لە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراق به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگاتە 1700 هه‌زار. گوتووشیه‌تی، بانکی ناوەندی میكانیزم و کەرەستەی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان ئەو دوو نرخە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رده‌وام كار ده‌كات.