ئینفۆگرافیک... شەڕی غەززە

K24 – هەولێر

رۆژی شەممە 7/10/2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و چەکدارەکانیان چوونە ناو چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل، ئەمەش بووە سەرەتای شەڕێکی دیکەی ناوچەکە، دواتر ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکردەوە.

ئەگەر کەمێک بگەڕێنەوە بۆ مێژوو، هێزەکانی ئیسرائیل دوای 38 ساڵ لە دەسەڵاتداری بەسەر کەرتی غەززە، لە مانگی ئابی 2005، ناوچەکەیان جێهێشت و رادەستی دەسەڵاتی فەڵەستینیان کردەوە، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2007 لە شەڕێکی ناوخۆیدا بزووتنەوەی حەماس توانی دەست بە سەر کەرتی غەززەدا بگرێت و بزووتنەوەی فەتح-ی سەر بە مەحموود عەباس-ی سەرۆکی دەسەڵاتی ئێستای فەڵەستینی وەدەرنا، لەوکاتەوە کێشە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە.

بەم گوتەی بەشێک لە چاودێران شەڕی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، دەستپێکی جەنگێکی دیکەیە.