نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى ئيمارات ده‌كرێت
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتنامەیەکی لە محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيانى پێگەیشت، بۆ به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى جيهانی كه‌شوهه‌وا (COP28) کە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت و هاکاتە لەگەڵ رۆژى نيشتمانيى ئيمارات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە. ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/10/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا، وێڕاى گه‌ياندنى سڵاو و رێزى سه‌رۆكى ئيمارات به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كونسوڵى گشتيى ئيمارات بانگهێشتنامه‌يه‌كی شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيانى به نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند بۆ سه‌ردانى ئيمارات و به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى جيهانيدا بۆ كارى كه‌شوهه‌وا (COP28) كه رۆژانى يه‌ك و دووى ديسه‌مبه‌رى داهاتوو له شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت و له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا هاوكاته.
كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ى 28مین كۆنگره‌ى لايه‌نه‌كانى رێككه‌وتنى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا دێت، كه ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌و گه‌ڕه‌ى ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى پاريس پرسه‌كانى تايبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و رۆڵى وڵاتانى جيهان له كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌كات.
ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.