ئیسرائیل هێز رەوانەی سنووری لوبنان و سووریا دەکات

هێزەکانی ئیسرائیل لە سنووری لوبنان
هێزەکانی ئیسرائیل لە سنووری لوبنان

K24 - هەولێر

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەریدەخات، ئیسرائیل ئۆتۆمبێل و چەکی قورس دەگوازێتەوە بۆ سنوورەکانی لوبنان و سووریا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، تانکەکان و ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشەکانی سوپای ئیسرائیل بەرەو سنووری لوبنان جوڵەی پێکراوە، بە ئامانجی بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکان.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە باشووری لوبنانەوە تەقە لە شوێنێکی سەربازی ئیسرائیل کراوە، هاوکات سوپای ئیسرائیلیش، ئەو شوێنەی تەقەکەی لێکراوە بە ئامانج گرتووەو وەڵامی داوەتەوە.

جموجۆڵەکانی سوپای ئیسرائیل بەرەو سنووری باکور رۆژێک دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا"ـی حەماس دێت کە بریتی بوو لە هاوێشتنی پێنج هەزار موشەک و دزەکردنی چەکداران بۆ ناو ئیسرائیل و لە ئەنجامدا سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.