وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، میسر و قه‌ته‌ر مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌ری و میسرییه‌كه‌ی، مه‌ترسیی دۆخی غه‌ززه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین تاووتوێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی ئۆكتۆبه‌ر - تشرینی یه‌كه‌می 2023) فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئالسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر كرد و دۆخی غه‌ززه و شه‌ڕو هێرشی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلیان تاووتوێكرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت، هه‌ر سێ وه‌زیر جه‌ختیان له زه‌رووره‌تی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كرده‌وه.
سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر هۆشداری تێكچوونی دۆخه‌كه و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ناوچه‌كه دا و له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، نابێت مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی سڤیل بكرێنه ئامانج.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (5:45) خوله‌كی ئه‌م ئێواره بۆ 700 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.