ئامارێكی نوێی ده‌ستگیركراوانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئامارێكی ئه‌مساڵی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌كارهێنه‌ران و بازرگانیان بڵاوكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك باسی له‌وه كردووه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا رابردوودا زیاتر له 10 هه‌زار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئامارێكی ئه‌مساڵی (2023)ـی ئاشكرا كرد، كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانراوه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق سێ تۆن و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر و 15 تۆنی مادده كارتێكراوه عه‌قڵییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و سزادراوان به بابه‌ته‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكراوه عه‌قڵییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س.
رۆژی 20ـی ئابی 2023، حكومه‌تی عێراق ده‌ستگیركردنی زۆربه‌ی تۆڕه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی له وڵاته‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و كاریگه‌رییه دەروونییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی زۆربەی ئەو تۆڕانەی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی راگەیاند، کە لەنێوان پارێزگاكاندا بڵاوبوونەتەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا موهه‌نه‌د حاتم ساڵح، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و كاریگه‌رییه دەروونییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رزیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، توانیویانه زۆرترین ژماره‌ی تۆڕه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، كه له نێوان پارێزگاكان بڵابوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و ماددانه بگه‌یه‌ننه ئاستێك، كه ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماوه و ده‌ستگیركردنی رۆژانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه به رێژه‌یه‌كی به‌رز دابه‌زیوه.