کلۆدیا گۆلدنی ئەمەریکی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ 2023 لە بواری ئابووری

پرۆفیسۆر کلۆدیا گۆلدن
پرۆفیسۆر کلۆدیا گۆلدن

K24 - هەولێر:

بەهۆی کارەکانی لەسەر پێگەی ژنان لە هێزی کاردا، خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ساڵی 2023 بەخشرایە پرۆفیسۆری ئەمەریکی کلۆدیا گۆڵدن.

ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانستەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە پرۆفیسۆری ئەمەریکی کلۆدیا گۆڵدن'یان بە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ساڵی 2023 زانیوە، ئەمەش بەهۆی کارەکانی لە بواری "کاریگەرییکانی ژنان لەسەر بازاڕی کار و تێگەیشتن و بەرەپێشبردنیان".

راشیانگەیاند، هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ ئەوە بووە کە، پرۆفیسۆر گۆڵدن توانیوێتی زانستیانە، هۆکارە سەرەکییەکانی جیاوازی رەگەزی لە بازاڕی کاردا دەستنیشان بکات.

ئەکادیمیای شاهانە بۆ زانستەکان ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڵدن لێکۆڵینەوەیەکی فرەڕەهەندی لەسەر مێژووی سەدان ساڵەی "دۆخی داهاتی ژنان و توانای بەشداریکردنیان لە بازاڕی کاردا" ئەنجامداوە و هۆکارە سەرەکییەکانی "نەبوونی نادادپەروەرانە لە دابەشکردنی داهات لە نێوان ڕەگەزەکاندا" خستووەتەڕوو.