سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی حیكمە دەكات

سەرۆک بارزانی و عەمار حەکیم
سەرۆک بارزانی و عەمار حەکیم

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی و عەمار حەکیم جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکانی دۆخی سیاسیی عێراق دەکەنەوە.

رۆژی دووشەممە (9ـی تشرینی یەكەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی حیكمە و شاندێكی یاوەری كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی روانگەی لایەنەكان و بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەریی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندیی قووڵ و مێژوویی نێوان هەردوولا و پێویستیی پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە كرا.

0