دوو یاریزانی ریال مه‌درید بۆ كلاسیكۆ دوورخرانه‌وه
18 رۆژ پێش ده‌ستپێكی یاریی كلاسیكۆ، چاره‌نووسی به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید یه‌كلایی كرانه‌وه كه به‌شداریی له كلاسیكۆ ناكه‌ن.
له گه‌ڕی 11ـی لالیگا رۆژی 28ـی ئه‌م مانگه بارسێلۆنا له یاریگه‌ی لویس كۆمپانیس میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 05:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ریال مه‌درید پێش ئه‌نجامدانی كلاسیكۆ به 7 رۆژ دوو یاریی ده‌كات، له 21ـی مانگ له لالیگا ده‌بێـته میوانی سێڤییا، دوای 3 رۆژی دیكه له چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالی ده‌بێته‌وه، پاشان ده‌چێته نێو ركابه‌ری جه‌نگی كلاسیكۆ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له ئێستاوه تیبو كۆرتوای گۆڵپارێز و ئیدیر میلیتاوی به‌رگریكاری له به‌شداریكردن له یاریی كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بن، ئه‌گه‌ر هیچ یاریزانێكی دیكه له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووشی پێكان نه‌بن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بارسێلۆنا به‌شێكی زۆر له یاریزانه كاریگه‌ره‌كانی پێش كلاسیكۆ تووشی پێكان بوون، له‌وانه رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، پێدری، دی یۆنگ، رافینیا و كۆندی.