چین: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بڵاویكرده‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته.
ما‌و نینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، چین چاودێری جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌كات.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ره‌تی توندوتیژی و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، ده‌كه‌ینه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، رێگه‌ی راست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته.
ده‌شڵێت: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بنێن".
دوێنێش په‌كین داوای له لایه‌نه ناكۆكه‌كان (حه‌ماس - ئیسرائیل) كردبوو، دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ جه‌نگ بوه‌ستێنن.
له‌باره‌ی قسه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، چه‌ك شوومه‌ر نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیویۆرك له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه كه هیچ پشتگیرییه‌ك بۆ ئیسرائیل له‌لایه‌ن چینه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، 800 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 560 كه‌س و برینداربوونی 2900 كه‌س.