74 كه‌س له‌سه‌ر میلاكی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داده‌مه‌زرێن
K24 – هەولێر:
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە ، زیاتر له 70 هاووڵاتی لە په‌یمانگاكانی شیاندنەوەی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان و سەنتەرەکانی تووشبووانی ئۆتیزم دەستبەکار دەبن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 74 كارمه‌ند لە بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و قه‌زای كۆیه داوه، كه وه‌ك وانه‌بێژ دامه‌زراون و پێشتر له‌لایه‌ن کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوای دامه‌زراندنیانی كردبوو.
فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئه‌و 74 كه‌سه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگاکانی شیاندنەوەی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان و سەنتەرەکانی تووشبووانی ئۆتیزم دەکات، هاوكات هه‌لی كاریش بۆ ئه‌وانه ده‌ڕه‌خسێنێت كه ده‌رچووانی به‌شه جیاوازه‌كانی زانكۆكانن و له رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌وه داواكاری دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش كردبوو.
له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناویان لە سنووری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی گەڕاوەتەوە، رۆژی یەکشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی2023، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکان و دەستبەکاربوونیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێویست ده‌كات کارتی نیشتیمانی وەک پێداویستی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن.