كاتی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی كوردستان 24 دیاریكرا
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ى کوردستان 24، به کۆمه‌ڵێک پڕۆژه و به‌رنامه‌ى تازه‌وه، ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2/8/2016 ده‌ست به وه‌رزى نوێى کارکردن و وه‌شانی پرۆگرامه نوێیه‌كانی ده‌كات.
له‌م وه‌رزه‌دا " كوردستان 24 " به كۆمه‌ڵێك پرۆژه و پرۆگرامی نوێ و توانا و ئه‌زموونی قوڵتر و نێوه‌ڕۆکێکى جیاوازتر پێده‌نێته قۆناخێکى نوێى کارکردن".
له ڕووى نێوه‌ڕۆکى به‌رنامه‌کان، ته‌کنیک و گرافیک و بوڵته‌نه‌کانى هه‌واڵ،به ئامانجی به‌جێهێنانی زیاتری خواستی بینه‌ر و بیسه‌رانی، پلانێكی نوێی كاركردن به‌ڕێوه ده‌برێت.
له‌م وه‌رزه‌دا بینه‌رانی " كوردستان 24 " چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کى سیاسیى و کولتوورى نوێ و جیاواز ده‌بینێت. و بۆ یه‌که‌مین جاریش کۆمه‌ڵێک بێژه‌ر و پێشکه‌شکارى به توانا و ناسراوى کوردستان، له سه‌ر شاشه‌ى کوردستان 24 ده‌رده‌که‌ون.
کوردستان 24 له وه‌رزى نوێ‌دا هه‌وڵده‌دات زیاتر له‌گه‌ڵ رووداو و گۆڕانکارییه ناوخۆیى و ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بڕوات و رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌ڤانیه‌کانى بۆ پرسه جیاجیاکانى سه‌رتاسه‌رى کوردستان و وڵاتانى دیکه‌ى دونیا فراوان بكات، و کار بۆ ئه‌وه‌شكراوه به‌وپه‌ڕى خێرایى هه‌واڵ و زانیارى بۆ بینه‌ر و بیسه‌رانى بگوازێته‌وه. هه‌روه‌ها توڕى په‌یامنێرانى له شار و شارۆچکه‌کانى کوردستان و وڵاتانى ده‌روروبه‌ر و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا فراوانتر ده‌کات، بۆ له‌مه‌ودواش چه‌ندین رۆژنامه‌ڤانى به‌نێوبانگى کوردستانى و جیهانی وه‌ک په‌یامنێر و شرۆڤه‌کار، له‌گه‌ڵ کوردستان 24 کار ده‌که‌ن.
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ى کوردستان 24، له ته‌له‌ڤزیۆن و وێب سایت و رادیۆ پێکهاتووه، و به هاوکارى و پشتیوانى که‌ناڵى "فرانس 24 " دامه‌زراوه.
رۆژى31 /10/ 2015 ده‌ستى به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد، و له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا هه‌وڵى داوه که‌ناڵێکى کوردستانى بێ و پیشه‌ییانه و به پێى ستاندارده جیهانییه‌کانى رۆژنامه‌ڤانى کار بکات.
کوردستان 24 ئۆفیسى سه‌ره‌کى له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانه، له شاره‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و باکوور و رۆژئاواى کوردستان و عێڕاق و تورکیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و رووسیا نووسینگه‌ى هه‌یه. تا ئێستاش چه‌ندین جار کوردستان 24 بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى هه‌واڵ و زانیارى دامه‌زراوه میدیاییه جیهانییه‌کان.
جگه له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنى کوردستان 24، ماڵپه‌ڕى کوردستان 24، به زمانه‌کانى (کوردى "سۆرانى، کرمانجى"، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى و تورکى) هه‌واڵ و به‌دواداچوونه‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه.