کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک کاتدا هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 10/10/2023، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان لە هەندێک کاتدا نمە باران دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بارانبارین زیاتر دەبێت، لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانی هەیە، لە کاتی باران ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقە هەیە، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە.
کەشناسی راشیگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 تا 4) بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
سەبارە بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری پروشکە باران هەیە لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی بەیانی زوودا. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە(1 تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30
سلێمانی: 30
دهۆک : 28
کەرکوک : 32
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 29
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 35