به‌ فه‌رمی، سێڤییا شوێنگره‌وه‌ی گامیرۆی ده‌ستنیشان كرد

یانەی سێڤییا بۆ شوێنگرتنەوەی کێڤن گامێرۆ، بەفەرمی وسام یەدیری هێرشبەری به‌ رەسەن توونسی لە تۆلۆزی فڕەنسییەوە گواستەوە ریزەکانی.

سێڤییا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی گواستنەوەی یەدیری ٢٦ ساڵانی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە.

ئەو یاریزانە فڕەنسییە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٠ درێسی تۆلۆز دەپۆشێت و لەو ماوەیە ٦٣ گۆڵی کردووە، کە ٢٣ گۆڵیان لە وەرزی رابردوو بوو، لە خولی یانە پلە یەکەکانی فڕەنسا ١٧ گۆڵی کرد.

یەدیر سبەی دووشەممە لە سێڤییا گرێبەستەکەی واژوو دەکات، کە بەرامبەر ٩ ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 5 وەرز درێسی یانە ئەندەلوسییەکە دەپۆشێت.