ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی داعش له كه‌ركووك بۆردومانكرا
K24 – هەولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی داعشیان له سنووری شاری كه‌ركووك بۆردومانكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـی عێراقی، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی داعشی له سنووری شاری كه‌ركووك بۆردومانكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ناوچه‌ی (وادی شای) بۆردومانكراوه، كه داعش وه‌ك پێگه‌ی خۆیان له‌و سنووره به‌كاریده‌هێنن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجگرتنی داعش.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەرلە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکدار و خۆبەخشی توندڕەودا بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکی و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرا.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، ناوی گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی کرد.