تیمێکی شوێنەوارناسی ئەڵمانی کار لە چەند ناوچەیەکی سۆران دەکەن
K24 – سۆران:
تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆی کێڵی ئەڵمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ شوێنەوارناسانی سۆران، کار لە چەند ناوچەیەکی شوێنەواری سۆران دەکەن، چەندین پارچەی شوینەوار دۆزراونەتەوە کە مێژوویەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار و 500 ساڵ پێش زایینی.
تیم كهریك، پرۆفیسۆری شوێنهواری زانكۆی كێڵی ئهڵمانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "شوێنەوارناسی گرنگە بۆ کوردستان چونکە کاتی مێژووی گەلی کورد دەستنیشان دەکات، تەنیا شوێنەوارناسی دەتوانێت ئەو کاتانە روونبکاتەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی سەلماندنی بەردەست نییە و شێوازی ژیانی ئەو خەڵکانە دەردەخات کە لە نووسراوەکان ئاماژەیان پێنەدراوە، رەنگە دەربارەی پاشکان شتێک نووسرابێت، بەڵام دەربارەی خەڵکی ئاسایی نەنووسراوە، ئەوان لە رێگەی ئەم هێڵانە شێوازی ژیانی خۆیان نووسیوەتەوە".
لەلایەن خۆیەوە، هیدایهت حوسێن، شوێنهوارناس، گوتی: ئێستا لە چاخی کارکۆلۆتیکین نزیکەی 4500 ساڵ پێش زایین ئەم چاخە دەکەوێتە چاخی بەردینی نوێ و چاخی کانزایی، نموونەی بەردی زۆر باشمان لێی دۆزیوەتەوە وەک ئۆکسیدەین کە ئەم بەردە لێرە نیە و لە ئەنادۆڵاوە هێندراوە و لێرە بازرگانی پێکراوە.
دواین ئاماری شوێنهواری سۆران ئاماژه بهبوونی زیاتر له 1200 ناوچهی شوێنهواری لهسنووری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران دهكات و بهردهوامیش تیمه بیانییهكان لهناسراوترین زانكۆكانی جیهان بههاوبهشی تیمه خۆماڵییهكان كاریان تێدادهكهن.