بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری هیراتی ئەفغانستانی هەژاند
K24 – هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.3 شاری هیراتی ئەفغانستانی هەژاندەوە، بەڵام تائیستا هیچ ئامارێک لەبارەی ژمارەی قوربانیان و زیانەکانی دیکە بڵاو نەکراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی زانکۆی جیۆفیزیکی تاران، بەهێزی بوومەلەرزەکە لە چەند شارێکی ئێران، لە نێویاندا لە شاری مەشهەد هەستی پێکراوە.
دوای بوومەلەرزەکە رۆژی شەممەی رابردوو 7/10/2023، لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین بوومەلەرزەی بەهێزە لە شاری هیراتی باکووری رۆژئاوای ئەفغانستان تۆمار دەکرێت. بەگوێرەی لێدوانی زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی تاڵیبان، تائێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەممە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.