حزبوڵڵای عێراقی هه‌ڕه‌شه لە ئەمەریکا دەکات
K24 - هەولێر
كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجگرتنی بنكه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق ده‌كات.
كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه، له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مەریكا له شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، ئه‌وا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌بو حوسێن ئه‌لحه‌میداوی ئه‌مینداری گشتی كه‌تائیبی حزبوڵڵا سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له به‌رگری ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی وەکخۆی دەڵێت "بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه و ئیراده‌یان به‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای و توانای دوژمن‌دا سه‌ركه‌وتووه، ئه‌ركێكی شه‌رعیی هه‌موومانه له مه‌یدانی به‌رگریدا به‌رده‌وام بین و ئومەتەکەمان له خاكی داگیركراودا بپارێزین".
ئه‌مینداری گشتی كه‌تائیبی حزبوڵڵا، راشیگەیاندووە، له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مەریكا له شه‌ڕه‌كه‌دا، ئه‌وا گشت مووشه‌ك، درۆن، هێزی تایبه‌ت له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ی گورزی گه‌وره له بنكه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق و ناوچه‌كه بوه‌شێنن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌نه ئامانج.
پێشتریش حزبوڵڵای عێراقی چەندین جار هەڕەشەی لە ئەمەریکا کردووە و بەرپرسیاریشە لە چەند هێرشێکی مووشەکیی و درۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و کوردستان، لە بەرامبەردا چەند جارێک ئەمەریکا چەکدارەکانی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.