سیستانی: ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات كاره‌ساتێكه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هەولێر:
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق له‌باره‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسرائیل راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه دووپات كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپای ئیسرائیل به چڕی بۆردوومانی سه‌ر غه‌ززه ده‌كات و هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌ی بڕیوه و له ئه‌نجامی مووشه‌كبارانكردنه‌كانیشیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سیستانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی توندی خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و رێگری له گه‌یشتنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و كه‌رته كردووه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییان رووبه‌ڕووی ژیانێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه.
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق هاوكات باسی له‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات كاره‌ساتێكه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری لێ بكرێت، به‌ڵكوو "پشتیوانی له كاره تاوانكارییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كرێت و پاساوی بۆ ده‌هێنرێته‌وه."
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه، كتوپڕ له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا ده‌ستیان به هێرشه‌كانی خۆیان كرد به ناوى (گه‌رده‌لوولى ئه‌قسا)، له به‌رامبه‌ریشدا سوپاى ئیسرائیلى ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد له كه‌رتى غه‌ززه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان بۆردوومان و خاپوور كرد.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئاشكرایان كردووه ژماره‌ى كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى باڵى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئیسرائیل، له 1200 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023، بڵاوى كرده‌وه، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 1055 كه‌س و برینداربوونى زیاتر له 5184 كه‌س.