تراکتۆر بە قیستی درێژخایەن دەدرێت بە جووتیاران

یەکێک لەو تراکتۆرانەی دەدرێن بە جووتیاران - فۆتۆ: شەیما بایز
یەکێک لەو تراکتۆرانەی دەدرێن بە جووتیاران - فۆتۆ: شەیما بایز

K24 – هەولێر

لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە پێدانی تراکتۆر بە جووتیاران دەکرێت بە قەرزی درێژخایەن.

شەیما بایز پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/10/2023، لە چوارچێوەی پڕۆژەی دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵییەکانە  بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەری کۆمپانیای هارون گرووپ، دەست بە پێدانی تراکتۆر بە جووتیاران دەکرێت بە شێوەی قیستی دەکرێت.

گوتیشی: "ئەمڕۆ وەک دەستپێکی یەکەم لە پێدانی تراکتۆر و کەل و پەلە کشتوکاڵییەکان، تراکتۆر بە قیستی درێژخایەن رادەستی دوو جووتیاری هەولێر دەکرێت".

لە 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ 80 تراکتۆری بچووک بەشێوەی تیروپشک بەسەر جووتیارانی هەڵەبجە دابەشکران، کە لە رێگەی رێکخراوێکی ئەڵمانی دابین کرابوون، ئەمەش وەک هاوکاریی و پاڵپشتی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان.

پێشتریش وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندبوو، هەنگاوەکانی دابینکردنی ئامێرە کشتوکاڵییەکان بە قیستی درێژخایەن، بەگوێرەی جێبەجێکردنی ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو جۆرە تراکتۆرەی دەدرێت بە جووتیاران، تایبەتمەندی ئیتاڵیی هەیە و لەو وڵاتەوە هاوردە کراوە.

.
.