پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوتای پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، كه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان ئاماده‌یه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
بێستوون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی گۆڕان ریگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه‌ی یوسف محه‌مه‌د له دڵسۆزییه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پۆست نه‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م كێشه سیاسییه‌كانی كوردستان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیارێكی سیاسی له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی گۆڕانه‌وه ده‌رده‌چێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، تا ئێستا بزووتنه‌وه‌كه‌یان بیانووێكی شیاو نابینێت بۆ گۆڕانكاری له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ناكرێت داوا له گۆڕان بكرێت واز له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بهێنێت و له به‌رامبه‌ردا پۆستێكی هاوتای پێنه‌درێت و به بۆچوونی ئه‌و، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوتای پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ته.