بانكی ناوه‌ندی عێراقی: كۆمپانیاكانی دراو ده‌توانن نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دینار به دۆلار له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
بانكی ناوه‌ندی عێراقی نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له جۆری (A) كردووه، تێیدا روونیكردووه‌ته‌وه له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه هاووڵاتییانی گه‌شتیار ده‌توانن له چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دۆلار به‌ده‌ستبهێن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بانكی ناوه‌ندی عێراقی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری سه‌ر دامه‌زراوه داراییه نابانكییه‌كان/ به‌شی چاودێری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو نووسراوێكی ده‌ركردووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف و به‌سڕه دراوی دۆلار به‌ده‌ستبهێنن، ده‌توانن نووسینگه‌كانیان له‌و فڕۆكه‌خانانه بكه‌نه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاره‌زوومه‌ند ده‌توانێت له یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌خانانه نووسینگه‌ی خۆی بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌چاوی ناوچه‌ی جوگرافی بانكه‌كان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كۆمپانیاكه ئاره‌زوو ده‌كات كاری تێدا بكات.