حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەبارەت بە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵه‌كه و پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی دەکات.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی له مۆسكۆ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ت ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له وڵاتی رووسیا و پشتیوانی كاره‌كانتان ده‌بین و سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی رووسیا ده‌كه‌ین، كه ساڵانه ئه‌م فێستیڤاڵه كوردییه له ئامێز ده‌گرن.
گوتیشی: سه‌رزه‌وی ڕووسیا به‌وه ناسراوه هه‌میشه له به‌رده‌م گه‌لی كورددا كراوه بووه چ بۆ كوردانی خودی ڕووسیا و چ بۆ له ئامێزگرتن و میوانداری شۆڕشگێڕان و ئاواره‌كانی كورد له ڕابردوودا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، گوتی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، ساڵانه له شاری دهۆك فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما ساز ده‌كه‌ین، جگه له سینه‌ماكارانی كورد له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و جیهانه‌وه سینه‌ماكاران به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، تا ئێستا نۆ گه‌ڕی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌نجام دراوه و بۆ ئه‌مساڵیش خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ گه‌ڕی ده‌یه‌می.
لەبەشێکی تری وتارەکەیدا سوپاسی پاڵپشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کرد لە خولەکانی ئێستەو پێشتردا.
هونەرمەند فەرید ئیلهامی بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانی و میوزیکێکی تایبەتی یارسان، ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی ڕازاندەوە.
هه‌ر له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداری له وێنه‌ی یادگاری فێستیڤاڵ كرد و دواتر گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌مای مۆسكۆ، دوو تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌ش كرد.