ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماری نوێی گیانله‌ده‌ستدان و بریندارانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه
K24 – هەولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماری نوێی گیانله‌ده‌ستدان و بریندارانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1799 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرورستی فه‌ڵه‌ستین راشیگه‌یاند، له نێو ئه‌و ژماره‌یه، 583ـی منداڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه تا ئێستا زیاتر له 6600 كه‌س بریندار بوونه.
رۆژی شەممە 7ـی تشرینی 2023 باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی و بۆ ئه‌مه ئیسرائیل حاڵه‌تی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و بڕیاریشه حكومه‌تی جه‌نگ پێكبهێنن.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌شتی جه‌نگی نارده رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی جیهان له میانه‌ی پشتگیرییه‌كانیان بۆسه‌ر دووبه‌ردا( ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین) دابه‌شبوونه.