لوبنانییه‌كان به‌هۆی جه‌نگی حه‌ماس و فه‌ڵه‌ستین خۆیان بۆ ئاواره‌بوونی به‌لێشاو ئاماده ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
دوای ئاڵۆزی و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیل، مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانیش درێژ ده‌بنه‌وه و هاووڵاتییانی لوبنان ئاماده‌كاری بۆ ئاواره‌بوون ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك لوبنانییه‌كان به‌تایبه‌ت دانیشتووانی سه‌ر سنووره‌كانی نێوان لوبنان – ئیسرائیل رووبه‌ڕووی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له كه‌ناره‌كانی باشوور، كه ترسیان له‌وه‌یه حزبوڵڵای لوبنان به‌ره‌یه‌كی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌شێكی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌و ناوچانه ئاواره ببن كه له‌سه‌ر حزبوڵڵا هه‌ژمار ناكرێن و هه‌ندێكی دیكه‌ش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر چركه‌ساتێكدا كه پێویست بكات، ناوچه‌كانیان به‌جێبهێڵن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ئێستاوه لوبنانییه‌كانی به‌ره‌ی باشوور كه حزبوڵڵا و باره‌گاكانی تێیدا جێگیرن، خه‌ریكی به‌كرێگرتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونن له ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌تی له به‌یرووتی پایته‌خت.
ئه‌و راپۆرته سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌وه، به‌شێك له خاوه‌ن موڵكه‌كان ده‌رفه‌تیان قۆستووه‌ته‌وه و نرخی یه‌كه و خانووه‌كانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه باری ژیانی لوبنانییه‌كانی قورس‌تر كردووه.
راپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌پاڵ گرانبوونی نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و خانوو، هاوكات نرخی خۆراك و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی رۆژانه‌ش گران بووه و دوكان و ماركێته‌كان رووبه‌ڕووی لێشاوی هاووڵاتییان بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و راپۆرته باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌شێك له گه‌نجانی به‌ره‌ی باشوور داوا له حزبوڵڵا ده‌كه‌ن بچێته ناو ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌نێوان حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل دروست بووه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 15:45 رۆژی هەینی) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 537 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1799 كه‌س به‌رزبووه‌وه.