زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستپێكی خوێندنی باڵا راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هەولێر:
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین قوتابییانی خوێندنی باڵا ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ده‌ست به ده‌وامی خوێندن ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ده‌ست ده‌كرێت به خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا).
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
دوای رەزامەندی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، هەروەک پێشتر ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاری دابوو ڕێککەوتی 15 ی 10 ی 2023دەستبکرێت بە خوێندنی باڵا " دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا" .
بەهەموولایەک ڕادەگەیەنین زانکۆی سەلاحەدین لەسەر پلانی خۆی بەردەوامە و بەپێی خشتەی ساڵنامەی خوێندنی باڵا کە پێشتر راگەیەندرابوو دەست بە خوێندن دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم ئەو قوتابییانەی کە لە ڕاوندی دووەم ناویان گەڕاوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەن بەخوێندن و لەگەڵ کۆرسی خوێندن پێویستە مامەڵەکانییان تەواو بکەن و دواکاتیش ۲٥ ی مانگە بۆ وەرگرتنی مامەڵە.
راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ـ هەولێر