پۆلیسێكی كچ به جلی مه‌له‌وانییه‌وه دز ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانبه‌رێكی پۆلیسی ستۆكهۆڵم له‌وكاته‌ی له پشوودا بووه و به جلی نیمچه ڕووتی مه‌له‌وانییه‌وه له به‌ر خۆر ڕاكشاوه، دزی له خۆی و هاوڕێیه‌كی ده‌كرێت و به‌و جله ژنانه‌یه‌ی مه‌له‌كردن كه "بیكینی" پێده‌گوترێت دزه‌كه ده‌گرێت.
ئه‌و كچه فه‌رمانبه‌ره‌ی پۆلیسی سویدی ناوی " میكائیلا كۆلنه‌ر" ه و ئه‌وكاته‌ی دزه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه، له یه‌كێك له باخچه‌كانی شاری ستۆكهۆڵم له پشوودا بووه و ته‌نها ئه‌و دوو پارچه جله‌ی له‌به‌ر بووه كه به ،بیكینی" ناسراوه.
میدیاكانی سوید بایه‌خیان به‌م هه‌واڵه‌داوه و چیرۆكه‌كه‌یان به‌م جۆره باسكردووه، له‌وكاته‌ی پیاوێك به ناوی ڕۆژنامه‌فرۆش خۆی له‌م پۆلیسه و هاوڕێكه‌ی نزیك ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت ڕۆژنامه‌ی لێبكڕن، ئه‌وان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ڕۆژنامه بكڕن، به‌ڵام كابرا یه‌كسه‌ر له‌و شوێنه‌ی ئه‌وان پشوویان تێداداوه نه‌ڕۆشتووه و یه‌كێك له‌و كچانه سه‌یریكردووه ئامێری مۆبایله‌كه‌ی نه‌ماوه.
"میكایلا كۆڵنه‌ر" یش یه‌كسه‌ر پێشبینی كردووه ئه‌و ڕۆژنامه‌فرۆشه دزیبێتی،بۆیه " 15 " مه‌تر به‌دوایدا ڕاده‌كه‌ت و به هاوكاری پۆلیسێكی دیكه ده‌ستگیری ده‌كات.
ئه‌م ڕووداوه‌ش بۆیه بووه به‌جێگه‌ی بایه‌خی میدیاكان، چونكه له‌ماوه‌ی " 11 " ساڵی ڕابردوودا، یه‌كه‌م ڕووداوی ده‌ستگیر كردن بووه له‌لایه‌ن ئه‌و كچه‌وه كه له‌وه‌ته‌ی چووه‌ته ناو ڕیزه‌كانی پۆلیسه‌وه، و ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش به نیمچه ڕووتی بووه.