ئایا ئێران 99 قامچی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات؟
دوای ئەوەی میدیاکانی ئێران دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، ئەگەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە بچێتەوە ئێران بە 99 قامچی لێدان سزا دەدرێت، بۆیەکەمجار حکومەتی ئێران لەمبارەیەوە هاتە دەنگ.
دوای ئەوەی چەند پارێزەرێکی ئێرانی داوای یاساییان لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمارکرد و بەوەیان تۆمەتبارکرد لەکاتی سەردانەکەی بۆ تاران بە لەباوەشگرتنی فاتیمە حەمامی کچە خاوەن پێداویستی تایبەتی ئێرانی، یاسای وڵاتەکەیانی پێشێڵ کردووە و داوایان کردووە بەگوێرەی یاسای وڵاتەکەیان دۆن سزا بدرێت، بەمەش مەترسی دروستبوو ئەگەر جارێکی دیکە دۆن بچێتە ئێران بە 99 قامچی لێدان حوکم بدرێت.
باڵیۆزخانەی ئێران لە مەدرید لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی میدیاکانەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: ئەم پڕوپاگەندەیە بە توندی رەتدەکەینەوە و رەتیدەکەینەوە لە ئێران هیچ سزایەک لە دژی هیچ وەرزشوانێکی نێودەوڵەتی دەربکرێت، بەداخەوە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکرێنەوە لەکاتێکدا دوورە لە راستی'.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئێران راشیگەیاندووە: دیدارە مرۆڤایەتییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ فاتیمە حەمامی، بووە جێگای رێز و پێزانینی گەل و دەسەڵاتدارانی وەرزشی لە ئێران'.
الرسامة الإيرانية فاطمة تزور مقر بعثة الفريق في طهران 🤩
— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) September 19, 2023
و تلتقي بقائد #النصر كريستيانو رونالدو 💛 pic.twitter.com/0HsoMIacGv
کریستیانۆ رۆناڵدۆ مانگی رابردوو لەگەڵ یانەی نەسڕ بۆ ئەنجامدانی یاریی بەرامبەر پێرسپۆلیس لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا سەردانی تارانی کرد و لەوێ چاوی بە فاتیمە حەمامی خانمە نیگارکێشی ئێرانی کەوت، کە لە سۆشیاڵ میدیا ناوبانگی پەیدا کردووە و بە پێیەکانی وێنە دەکێشێت و پێشتریش وێنەی کریستیانۆی کێشابوو.