دوو لە ھاوكارانی داعش لە بای حەسەن دەستگیركران

K24 - كەركووك

ھێزەكانی پێشمەرگە دوو لەو كەسانەیان دەستگیركرد كە ھاوكاری چەكدارانی داعشیان كردووە بۆ تەقاندنەوەی كێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە كەركووك.

فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "سەرچاوەكانمان لەو گوندانە پێیانراگەیاندین كە دوو بریندار لەو كەسانەی ھاوكاری داعش بوونە لەو كردەوەیە چوونەتە ماڵێك، چووین لەو ماڵە ھێنامانەدەرەوە، خوێنی زۆریان لەبەر دەڕوات دكتۆر پێی گوتین زوو بیانگەیەننە نەخۆشخانە".

كەمێك پێش ئێستا رێكخراوی داعش بەفەرمی بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەكانی سەر كێڵگەی نەوتی بای حەسەن و كۆمپانیای غازی باجوان لە كەركووك راگەیاند.