پێشمەرگە ھێرشێكی دیكەی داعشی لە كەركووك تێكشكاند

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/42e4d16d-424a-4ce1-98d2-119d4a2c8a17/bayhasan.ism/manifest

K24 – كەركووك

ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی دیكەی داعشیان لە كێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە كەركووك تێكشكاند.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە كۆمپانیای غازی باجوان شكشتیان خوارد چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە كەركووك، ھێزەكانی پێشمەرگە ھێرشەكەیان تێكشكاندووە".

گوتیشی: "ھەرچەندە پێشمەرگە رێگەیان نەداوە چەكدارانی داعش پێشڕەوی بكەن، بەڵام شەڕ و رووبەڕووبونەوە بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی ئەو چەكدارانەی داعش كە دزەیان كردوەتە ناوچەكە و ھەوڵیانداوە بچنە ناو كۆمپانیای بای حەسەنەوە".