پزیشکێکی هەولێر دەبێتە باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی

جێگر دەربەندی، پزیشکی ددان
جێگر دەربەندی، پزیشکی ددان

K24 – هەولێر:

پزیشکێکی ددانی شاری هەولێر بەناوی جێگر دەربەندی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی مەغریب بە بەشداری 64 وڵات، بە باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق دیاریکرا.

لەلایەن خۆیەوە، جێگر دەربەندی، پزیشکی ددانە و دانیشتووی شاری هەولێرە رایگەیاند، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک پسپۆڕی پەرەپێدانی تواناکانی پزیشکانی ددان بەشداری دەیان چالاکی کردووە و بەردەوام لە هەولێر، بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، هەروەها لە ئیمارات و ئەوروپاش کاری کردووە و خولی جۆراوجۆری کردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی بواری پزیشکی ددان.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پزیشکی ددان بە بەشداری 64 وڵات لە مەراکیشی پایتەختی مەغریب ئەنجامدرا، جێگر دەربەندی وەک باڵیۆزی پزیشیکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق دیاریکرا.

0