مەسرور بارزانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دەدات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون".

پێشەوا هەورامی دەشڵێت: "ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت بەشێكیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندن بە ڕێژەی 100% بۆ كرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێكی دیكەیان مابوونەوە، بۆیە داواكارییەكەیان لە لایەن سەرۆكوەزیرانەوە وەرگیرا و ئێستا جێبەجێ كرا."