شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پڕۆژه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حزبی به‌عس هه‌فته‌ی داهاتوو له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حزبی به‌عس خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان و هه‌فته‌ی داهاتوو مادده‌كانی ده‌خوێندرێته‌وه و گفتوگۆی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، بریتی بووه له راگرتنی هه‌موو پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه نووسراوێكیان ئاراسته‌ی كارگێڕی كه‌ركووك كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و نووسراوه بۆ هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ش گشتاندنی بۆ بكرێت، كه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه نه‌كرێت كه ده‌كه‌ونه ناو مادده‌ی 140ـوه، تاوه‌كوو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له په‌رله‌مان، واتا تا ئه‌و كاته‌ی بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له هه‌مووی گرنگتر بابه‌تی پڕۆژه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حزبی به‌عس بوو، كه خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان و له هه‌فته‌ی داهاتوودا مادده‌كان ده‌خوێندرێته‌وه و گفتوگۆیه‌كی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا گوتیشی، بڕیاریان داوه ئه‌و بڕیارانه‌ی كه حكومه‌ت ره‌وانه‌ی نه‌كردووه، زیاد بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه له نموونه‌ی مه‌نده‌لی و سنووری خانه‌قین زیاد بكرێت و هه‌مووان بكرێنه یه‌ك پڕۆژه.