وەزارەتی ناوخۆ پێشکەشکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ

K24 – هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشکاران بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداردەکاتەوە کە سەردانی بەشی دیراسات بکەن لە وەزارەتی ناوخۆ.

ئەمڕۆ دووشەممە (16ـی تشرینی یەکەمی 2023) وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی راگەیاندراوێکدا پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە دەرەوەی وڵات، سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: ئەو پێشکەشکارانەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا، کە ناویان لە دوو لیستی خوارەوە هاتووە، پێویستە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو بەرواری (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) کاتژمێر (9:30) سەر لەبەیانی سەردانی بەشی دیراسات بکەن لە وەزارەتی ناوخۆ، بۆ مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ لیژنەی ناوەندی خوێندن و ئەم پێداوستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

1- پوختەی راژە.

2- بڕوانامە بە نمرە.

3- توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر هەبێت.

4- ناسنامەی باری شارستانی (نفوس) یان کارتی نیشتمانی.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەروەها هاتووە، هەر پێشکەشکارێکی خوێندنی باڵا ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لیژنەی ناوەندی خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوی کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ هەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا و گفتوگۆکردن دەربارەی کاندیدانی راوندنی دووەم ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لیژنەی ناوەندی خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ هەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا و گفتوگۆکردن دەربارەی کاندیدانی راوندنی دووەم لە زانکۆکانی کوردستان، دوای تاوتوێکردنی پسپۆڕییەکانی و کورسی تەرخانکراو، لە ئایندەیەکی نزیک ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان بۆ دەرەوەی وڵات بە گوێرەی خاڵی بەدەستهاتوو بڵاودەکاتەوە.

هەروەها ئەو کورسیانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێدراوە و ماونەتەوە بۆ کێڕکێکردن لەنێوان دەرچووانی راوندنی دووەم لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوەکانی بڵاوکردنەوە، پڕکردنەوەیان دەوەستێتە سەر ئەنجامی کێبڕکێی نێوان راوندنی دووەم بە گوێرەی خاڵەکانیان.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەو دەرچووانەی خولی دووەم کە مامەڵەکانیان پێشکەش نەکردووە، بەزووترین کات دەبێت سەردانی بەشی دیراسات بکەن لە وەزارەتی ناوخۆی بۆ ئەوەی ناویان بچێتە ناو کێبڕکێوە.

ف