وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و بارودۆخی غه‌ززه و چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و وێڕای گفتوگۆكردنی ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ له‌ناوبردنی تاوانه‌كانی ئه‌لیكترۆنی و مادده هۆشبه‌ره‌كان و تیرۆر، هاوكات داوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) خولی 39ـیه‌می وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی كۆتایی، كه له‌لایه‌ن خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خوێندرایه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ له‌ناوبردنی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و پرسی به‌تاواننساندنی پێدانی (فیدیه) به تیرۆریستان و به‌هێزكردنی هاریكاری عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی له بواری له‌ناوبردنی تیرۆر كراوه.
هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به بواری یه‌كخستنی یاسا عه‌ره‌بییه‌كان له‌وانه‌ش یاسای عه‌ره‌بی ئامۆژگاری بۆ رێگریكردن له گوتاری رقلێبوونه‌وه و پاراستنی منداڵان له كاتی ململانێكان و رێگریكردن له چه‌كداركردنیان و نوێكردنه‌وه‌ی یاسای یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی بۆ له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی گفتوگۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بووه به بارودۆخی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیل و هاوسۆزی خۆیان بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌ربڕیوه.
وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی داوای راگرتنی به‌ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و گه‌یشتنی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان بۆ غه‌ززه كردووه و داوایان كردووه گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆتایی پێ بهێنرێت.