ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
بڕیار وایه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودوڵه‌تی ئه‌مشه‌و سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیل كۆببێته‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین دوائاماری قوربانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار وایه كاتژمێر 22:00ـی ئه‌مشه‌و (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیل و بارودۆخی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه كۆببێته‌وه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، رووسیا پڕۆژه بڕیارێكی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دابه‌ش كرد، كه تێیدا داوای ئاگربه‌ستی راسته‌وخۆ و هه‌میشه‌یی و رێزگرتن له ئاگربه‌سته‌كه و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.
هاوكات به‌رازیل كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات، پڕۆژه بڕیارێك پێشكه‌ش ده‌كات، كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆگرتووه، به‌تایبه‌ت كه سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌كی دژ به هاووڵاتییان و هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی "تیرۆریستی" ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌رازیل له پڕۆژه‌كه‌یدا داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی هاووڵاتییه به بارمه‌ته‌گیراوه‌كانی كردووه و داوای كردووه به شێوه‌یه‌كی مرۆییانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كبگرێته‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە 1400 کەس.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 2808 به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 10850 كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.