ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تاووتوێی دۆخی غه‌ززه‌یان كرد
K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه و تاووتوێی دۆخی غه‌ززه‌یان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سوودانی تاووتوێی دۆخی غه‌ززه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلیان كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتی هه‌ڵوێستی جێگیری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆزی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه و رایگه‌یاند، مافی فه‌ڵه‌ستییه‌كانه ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نن و شوێنه پیرۆزه‌كانیان بپارێزن.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە 1400 کەس.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 2808 به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 10850 كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.