گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: سه‌ردانی بایدن بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ گرنگییه‌كی ستراتیژی بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل گرنگه، ده‌شڵێت سه‌ردانییه‌كه بۆ وه‌رگرتنی راپۆرتێكی ته‌واوی تایبه‌ت به جه‌نگه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و رێككارانه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دانیال هاگری، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل گرنگییه‌كی ستراتیژی بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ ئیسرائیل بۆ به‌ده‌ستهێنانی راپۆرتێكی ته‌واو سه‌باره‌ت به جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و رێكارانه‌ی له به‌رامبه‌ری ده‌گیرێنه‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوه‌تنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بایدن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ته‌لئه‌ڤیڤ بكات.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە 1400 کەس.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 2808 به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 10850 كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.