بانكی ناوه‌ندی: شوێنێكی تایبه‌ت بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێته‌وه
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی سی و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری كرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، عه‌لی موحسین عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، به‌های دۆلار له عێراق په‌یوه‌سته سه‌ر به نرخی نه‌وته‌وه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دزه‌كردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دۆلار هه‌یه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌های دۆلار له عێراق تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
عه‌لی موحسین عه‌لاق باسی له‌وه كردووه، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێته‌وه.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بانكی ناوه‌ندی عێراقی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری سه‌ر دامه‌زراوه داراییه نابانكییه‌كان/ به‌شی چاودێری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو نووسراوێكی ده‌ركرد و و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف و به‌سڕه دراوی دۆلار به‌ده‌ستبهێنن، ده‌توانن نووسینگه‌كانیان له‌و فڕۆكه‌خانانه بكه‌نه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیكردبووه‌وه هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاره‌زوومه‌ند ده‌توانێت له یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌خانانه نووسینگه‌ی خۆی بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌چاوی ناوچه‌ی جوگرافی بانكه‌كان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كۆمپانیاكه ئاره‌زوو ده‌كات كاری تێدا بكات.