ڤلادیمێر پوتن لە پەکینە

ڤلادیمێر پوتن و شی جینپینگ
ڤلادیمێر پوتن و شی جینپینگ

K24 - هەولێر

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە پەکینی پایتەختی چین، سەردانەکەی پوتن بۆ بەشداریکردنە لە کردنەوەی کۆڕبەندی "پشتێنە و رێگا"، بڕیاریشە وتارێک پێشکەش بکات.

ئاژانسی "سپۆتنیک" بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بە فڕۆکە گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "شودو" لە پەکین، بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ هاریکاری ئۆراسیا بە ناوی "پشتێنە و رێگا"، ئاماژەی بەوەشکرد، پوتن زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوەی دوو قۆڵییە لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینپینگ.

خشتەی کۆبوونەوەکانی ڤلادیمێر پوتن، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام، فۆفان چونگ و سەرۆکی تایلەند، برایوت چان ئۆچا کۆدبێتەوە.

دوێنێ وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، دەستپێشخەری کۆڕبەندی "پشتێنە و رێگا"ـی چین پێویستە بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکان لە ئۆراسیا.

پەکین لە رۆژانی 17 و 18ـی تشرینی یەکەمی 2023، میوانداری نوێنەرانی 130 وڵات دەکات، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "رێگای ئاوریشمی نوێ".

کۆڕبەندەکە بە فەرمی ناوی " پشتێنە و رێگا"یە، ئامانجی پلانەکەش باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقا و ناوچەکانی دیکەیە، بە دروستکردنی بەندەر و هێڵی ئاسنین و فڕۆکەخانە و ناوچەی پیشەسازیی. لەوچوارچێوەیەشدا ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەفەرمی بانگهێشتی کۆڕبەندەکە کراوە