چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وەڵامی حەلبووسی ده‌داتەوە
K24 - هەولێر
سەرکردەیەکی دیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌باره‌ی نووسراوێكی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری بە پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی داده‌نێن.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، سه‌ركرده‌ی دیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نووسراوه‌كه‌ی حه‌لبووسی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كه كاری ریشه‌كێشكردنی به‌عسییه‌كان له عێراق ده‌كات، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه و بۆ راكێشانی سۆزی سووننه‌كان به‌كاری دێنێت، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌كه ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق بێت".
ده‌شڵێت: "ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری به‌شێكی بنه‌ڕه‌تیه له‌و ژماره زۆره‌ی یاسا كه له عێراقدا كاری پێده‌كرێت، له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه هه‌موو جارێك ده‌بێت بۆ ده‌سته‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پێویستییه‌كی زۆریان به لێپرسینه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌م ده‌سته‌یه به نووسراوێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ 16/10/2023، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نووسراوێک داوای لە ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری کردووە، کە دوایین راپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن و دەست لەکارو بارەکانیان هەڵگرن، چونکە ئەوان ئەو بابەتە دەبەنە پەرلەمان و دەستەکە هەڵدەوەشێننەوە.