دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی هێرشە درۆنیەکەی سنووری کۆیە ئاشکرا دەکات

ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنە کرایە ئامانج
ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنە کرایە ئامانج

K24 – هەولێر

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای کۆیە کراوەتە ئامانج، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 10:50ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گوندی کانی کەند لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

پێشتر شێروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج پیاوێک و سێ ئافرەت هەبوون، لە هێرشەکەدا پیاوەکە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، گیانی لە دەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.