كوڕه‌كه‌ی زێدان له گواستنه‌وه‌ی بۆ پرێمه‌ر لیگ نزیك بۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئینزۆی كوڕی زێدان چۆته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی Daily Mirrorـی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 31 ته‌مووزی 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه یانه‌ی میدزبرۆمیچی ئینگلیزی گفتووگۆیه‌كانی بۆ كڕینی ئینزۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ست پێكردووه.
ئینزۆی هه‌فته‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئامێریكا به‌سه‌ر برد، ره‌نگه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه بۆ ئیسپانیا، داهاتووی ئینزۆ یه‌كلایی بێته‌وه، نزیكیشه له‌وه‌ی به شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی یانه ئینگلیزییه‌كه بگوازرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چه‌ندان یانه‌ی دیكه له ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئینزۆیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام زیدان كه باوكی ئینزۆیه ره‌نگه چوونی كوڕه‌كه‌ی بۆ میدزبرۆمیچ به باشترین بژارده بزانێت، چونكه راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه (كارانكا) دۆستی زێدانه و پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان كارانكا راهێنه‌ری ئینزۆ بووه.
ئینزۆ، له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، كاتێك زێدانی باوكی له یانه‌ی یوڤێنتۆس یاریی كردووه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ تیپی په‌چكه‌شێرانی یانه‌ی یوڤی وه‌ك منداڵێكی بچووك مه‌شقی كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیسۆی فرانساوه كرد، له ساڵی 2004ـه‌وه‌ش له یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی ده‌كات، ئه‌مساڵیش زێدان بۆ تیپی یه‌كه‌می سه‌رخستووه.