ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه 3000 كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئه‌م مانگه‌وه، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی غه‌ززه 3000 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، 12500 كه‌سیش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه برینداربوون.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیلیش پێشتر رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە تا ئێستا کوژراون، گەیشتووەتە 1400 کەس.