کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەوری تەواو و پەڵە هەوردا دەبێت، لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.
بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2023 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک، پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، جگە لە پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى