ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن مانۆڕێکی سەربازی لە نزیک کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن  

K24 - هەولێر

وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی ئاسایشی سێ لایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور، ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور هەفتەی داهاتوو لە نزیک نیمچە دوورگەی کۆریا مانۆڕی ئاسمانی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مانۆڕە ئاسمانییە سێ قۆڵیەکە لە نیمچە دوورگەی کۆریا ئەنجام بدرێت و فڕۆکەی B-52 ی ئەمەریکا لە مانۆڕەکە بەکاردەهێنرێێت، کە بەم دواییانە لە کۆریای باشوور بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوەکردووە، "لەکاتی مانۆڕە ئاسمانیییە هاوبەشەکە، کە هێزە ئاسمانییەکانی کۆریای باشوور و ئەمەریکا و ژاپۆنیش ئەنجامی دەدەن، بە فڕۆکەی B-52  پارێزگاری لە فڕۆکە جەنگییەکانی هەر سێ وڵاتەوە دەکرێت لەکاتی مانۆڕەکەدا".

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکانی هەرسێ وڵات، لە کۆبوونەوەی لوتکەی کامپ دەیڤد، کە لە مانگی تەمموزدا بەڕێوەچوو رێککەوتنیان کردبوو، لەسەر بەهێزکردنی هاریکارییە ئەمنییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ناوەکی و موشەکییەکانی کۆریای باکوور.