ئێران داوا ده‌كات ببێته‌ ئه‌ندامی رێكخراوی بازرگانی

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی خۆی لە پەیوەست بوونی ئێران بە رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی راگەیاند.

دوای گەڕانەوەی شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا لە ئێران، فێدریکا مۆگێرینی، بەپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەم یەکێتییە بە راگەیاندراوێك پشتیوانیی خۆی لە پەیوەستبوونی کۆماری ئیسلامیی ئیران، بە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی راگەیاند.

هه‌فته‌ی رابردوو، شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و ئەوروپا، سەردانی ئێرانی کردبوو و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئابووری و گومرکی ئێران کۆبوویەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئیران 20 ساڵە داوای کردووە ببێتە ئەندامی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی، بەڵام تا ئیستا تەنیا وەك ئەندامی چاودێر لەم رێکخراوەیە وەرگیراوە.